
گرافیک؛ مەڕوان هێمن؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کێشەی خەرجیی فەرمانگەکانی حکومەت و بەڵێندەران چارەسەر دەکرێت و لەمەودوا هەر بەڕێوەبەری بانکێک دەتوانێت تاوەکو بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر فەرمانگە و بەڵێندەرێک خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، لەگەڵ بەڵێندەران، بەردەوام گلەییان دەکرد کە خەرجی [نەسرییە]ـی مانگانەیان بۆ خەرج ناکرێت؛ بەجۆرێک ئەگەر فەرمانگەیەک ملیۆنێک یان دوو ملیۆن خەرجی هەبوایە، بۆی خەرج نەدەکرا، یاخوود پارەی پڕۆژە بەردەوامەکانیان [سولفەکانیان] بۆ خەرج نەدەکرا، ئەمەش کاریگەری لەسەر کارەکانیان دروست کردبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، ڕاستە کێشە هەبووە، هۆکارەکەی ئەوە بووە، پارەی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەنێردرا بۆ بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی، بەڵام لەمەودوا دەچێتە بانکی ئاشتی.
چارەسەرەکان: بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە 38 کە 1/2/2024 تایبەت بە پێدانی دەسەڵاتی خەرجی بۆ بەڕێوەبەری بانکەکان دەرچووە، هەر بەڕێوەبەری بانکێک دەتوانێت تاوەکو بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر فەرمانگە و بەڵێندەرێک خەرج بکات بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت، بە مەرجێک بڕیاری خەرجکردنی پارەکە هەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چیدیکە فەرمانگەکان خەرجیی و سولفەکانیان بە بیانووی نەبوونی دەسەڵات یاخوود دابەشکرنی مووچە دوا ناکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی: هەوڵی زیادکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەدەین
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆی ژمارەیەک ڕێوی لەسەر قەڵای هەولێر بڵاو دەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە هەولێر دزی لە ماڵێک دەکات و دواتر ئاگر لە ماڵەکە بەردەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی: هەوڵی زیادکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەدەین
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیارترین كێشەی لیستی مووچەخۆران لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین گرفتی بەردەم بەستی مووچەی خانەنشینان چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانبەرانی گرێبەستی گەشەپێدان چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خانەنشینانی نوێ چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن