وەزیری پێشمەرگە: هیچ ئەفسەرێک لە دەرەوەی مەرجەكان پلەی بەرز ناكرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

هێزەکانی پێشمەرگە؛ وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە چەند لێدوانێكی وەستا ڕەسول، ڕوونكردنەوە دەدات و لێدوانەكان بە بێ بنەما و ناڕاست وەسف دەكات و دەڵێت، هیچ ئەفسەرێک لە دەرەوەی ڕێنمایی و مەرجە یاساییەکان و بەبێ پایە، شایستەی پلەبەرزکردنەوەی جێبەجێ ناکرێت.
چیرۆكی سەرەكی: بەپێی ڕوونكردنەوەکەی نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەستا ڕەسول، فەرماندەی پێشمەرگە لە هێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میدیاكانی حیزبەكەی ڕەخنەی لە سیستمی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە گرتووە، بەڵام نووسینگەی وەزیر سەرلەبەری گوتە و لێدوانەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی ڕەت دەكاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: بە هەوڵی تیمی باڵای وەزارەت توانراوە کاری جددی لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بکرێت بە کۆی گشتیی لە ساڵی 2019وە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 20 خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران کە لەوەو پێش کەڵەکەببون و نەکرابوون لە وەزارەت، توانراوە پلەکانیان بەرزبکرێتەوە و پلەیی شایستەی خۆیان وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکە لە ڕوونکردنەوەکەی وەزیری پێشمەرگە:
- ئێستا چەند خشتەیەکی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و کارەکانیان تەواوبووە بەمنزیكانە دەگەڕێنەوە و دۆخی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران خراوەتە سەر ڕاستەڕێی یاسایی و ئاسایی خۆی.
- لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران کۆمەڵێک بنەما و مەرج و ڕێنمایمان داناوە کە لەو چوارچێوەیەدا ئەفسەران پلەیان بەرزدەبێتەوە، وەکو تر هیچ ئەفسەرێک لە دەرەوەی ڕێنمایی و مەرجە یاساییەکان و بەبێ پایە، شایستەی پلەبەرزکردنەوەی جێبەجێ ناکرێت. بەمەش کۆتایی بە پلەبەرزکردنەوەی بەلێشاو و نایاسایی و ناسەربازیی هاتووە لە وەزارەتی پێشمەرگە.
- دەربارەی ڕاگرتنی نووسراوەکانی هێزەکانی حەفتا لە ناو بەشە کارگێرییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایدەگەیەنین ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستی، نووسراوەکانی هێزەکانی حەفتا کاری یاسایی خۆیی لەسەر دەکرێت و هەر نووسراوێکیان هەبێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا جێبەجێ دەکرێت و کراوە.
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرجەم ماف و شایستەکانیان یەکسانن و بەبێ هیچ جیاوازییەک ئەوەی لە بەردەستی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت بەسەر هەموو یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەشکراوە.
- ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە لە قۆناغێکی بەهێز و سەرکەوتوودایە و وەک یەک تیمی پێکەوەیی کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنیادنانی سوپایەکی یەکگرتووی کوردستانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی خەرجیی فەرمانگەکانی حکومەت و بەڵێندەران چارەسەر دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بڕی پێویستیی ساڵانەی دەرمان بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
24 ئازار
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
24 ئازار
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
23 ئازار
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
23 ئازار
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی 100 هەزار کەسی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەت پڕۆژەیەکی نوێ لەبارەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی 3500 فەرمانبەر لە هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دوو کۆچبەری کورد لە بەریتانیا دەنگ دەداتەوە