چین داوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
چین داوای چارەسەری دیپلۆماسی بۆ بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەکات

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ڕووسیا و ئێران و چین

ئاڤا نیوز

 

ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند وڵاتەکەی داوا دەکات چارەسەرێکی "دیپلۆماسییانە" بۆ پرسی ئەتۆمیی ئێران بدۆزرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: نینگ دەڵێت، "لەم دۆخەی ئێستا، ئێمە باوەڕمان وایە کە دەبێت هەموو لایەنەکان ئارامی و دانبەخۆداگریی خۆیان بپارێزن و لە هەڵکشانەکانی پەیوەست بە دۆخی ئەتۆمیی ئێران، یان تەنانەت لە هەنگاونان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان دوور بکەونەوە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی هەینی، 14-3-2025، لە پەکینی پایتەختی چین کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان چین و ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوە بچێت. کۆبوونەوەکە لە سەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ