ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له‌بارەی ھەمواری بودجە و داواکارییەکانی شاندی کوردستان كۆده‌بێته‌وه
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی یه‌كشه‌ممه ڕێككه‌وتی 14-01-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی ڕه‌شنووسی هه‌مواری یاسای بودجه کۆببێتەوە و دەنگی لەسەر بدات، هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەی سبەی بڕیار له‌سه‌ر بڕه‌پاره‌یه‌كیش بۆ خه‌رجی مووچه‌ی مانگی یه‌كی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
هۆكاری پێشخستنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چییە؟
گوتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرای كرد كاتی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی سێشەممە گۆڕدراوە بۆ سبەی یەکشەممە، بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا بەڵێن دراوە قەرزی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە بڕیاربوو ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت، بەڵام پێشخراوە بۆ سبەی یەكشەممە.
گوتەبێژی حكومەتی عێراق گوتی: هۆكاری پێشخستنی كۆبوونەوەكە بەشدارییكردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقە لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆسی سویسرا.
بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، كە لەسەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستیكەوتوون، حكومەتی عێراق بەڵێنی داوە قەرزی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، تاوەکو یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 هەموار دەكرێتەوە.
وەک سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی پێ‌کرد "بەڵێن دراوە قەرزی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام دیار نییە بەڵێنەكە جێبەجێ دەكەن یاخود نا".
پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی خه‌رجی مووچه‌ی مانگی یه‌کی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیازێكی ئاراستەی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کردووە و چاوەڕێ دەکات، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لە کۆبوونەوەکەی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشنیازه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو، حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌م مانگه‌ش بڕه پاره‌یه‌ک بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت، هاوكات بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق هەمواری یاسای بودجە بباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیار لەسەر ناردنی قەرزی دیکە بۆ هەرێمی كووردستان بدرێ، بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق
یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق كه بۆ هەریەکە لە ساڵەکانی 2023-2024-2025، له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023 كه‌وته واری جێبه‌جێكردنەوە، لە یاساكه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی ڕاسته‌قینه‌ی عێراق دیاریکراوە، به‌هۆیه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر مانگێک له 580 ملیار دیناری بۆ دانراوە، ئه‌مه‌ش بڕه پاره‌یه‌ک بوو كه به ته‌نیا به‌شی دابینكردنی خه‌رجی مووچه‌ی هه‌رێمی نه‌ده‌كرد كه بۆ هه‌ر مانگێک بڕی 913 ملیار دیناره.
خه‌رجی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا دیاریكراوه، خه‌رجی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تێكڕا بۆ ساڵێک بڕی 10 ترلیۆن و 867 ملیار دیناره، واتە بۆ هه‌ر مانگێک بڕی 906 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
هه‌مواری یاسای بودجه
ئه‌مه له كاتێكدایه، ڕۆژی 06-01-2024، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غداد بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای بودجه، شاندەکە دوو ڕۆژ دانوستانی كرد و گه‌ڕایه‌وه، له‌م سه‌ردانه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی پێشكه‌شی به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه، شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه، دۆسیه‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كان، دۆسیه‌ی نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی جیاجیا مامه‌ڵه و ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت و نه‌به‌سترێن به‌یه‌كه‌وه، له هه‌مواری یاسای بودجه ساڵی 2024.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارگه‌ی دروستكردنی جامانە لە هەولێر
- کو‌لتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و سوودانی گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
31 خولەک لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر