
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر شوێنگرەوەی حەلبووسی کۆدەبێتەوە، پێکهاتەی سوننە سێ بەربژێریان هەیە و چانسی یەکێکیان بەهێزە.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کاتژمێر 15:00ـی ڕۆی ڕۆژی شەممە 13-01-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە کۆدەبێتەوە.
"هەریەک لە سالم عیساوی لە هاوپەیمانیی سەروەری، مەحموود مەشهەدانی لە هاوپەیمانیی عەزم و شەعلان کەریم لە هاوپەیمانیی تەقەدووم، بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق". ئەمە گوتەی د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ ئاڤا میدیا.
نزیکەی دوو مانگ بەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە تێپەڕیوە، ئەگەر ئەمڕۆ یەکێک لەو بەربژێرانە رێژەی پێویستی دەنگەکانی لیست و هاوپەیمانەتییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستبهێنێت ئیدی لە شوێنەکەی حەلبووسی دادەنیشێت.
کێ دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق؟
هەرچەندە سێ بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، بەڵام ئاڤا میدیا زانیویەتی، چانسی سالم عیساوی لە هاوپەیمانیی سەروەری کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات، لە دوو بەربژێرەکەی دیکە زیاترە.
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێکھاتەی سوننە بووە. دوایین کەس کە لە پشکی سوننەکان ئەو پۆستەی وەرگرت بێت، محەممەد حەلبووسی بوو کە لە 09-01-2022 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرا، بەڵام لە 14-11-2023 دادگەی باڵای فیدراڵی ئەندامێتییەکەی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار