ئاڤا دیجیتاڵ
ماوەی دوو ڕۆژە کارەبای عێراق زیاتر لە 4 هەزار مێگاوات کەمی کردووە، وەزارەتی کارەبای عێراق لەمبارەیەوە دەڵێت، بەهۆی کەمکردنەوەی ناردنی گاز لەلایەن ئێرانەوە کارەبای وڵاتەکە کەمبووەتەوە.
کەمکردنەوەی ناردنی گاز لەلایەن ئێرانەوە بەهۆی کاری تەکنیکییەوەیە لە کێڵگەکاندا، وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمەی ڕاگەیاندووە.
لەئێستادا ناردنی گاز لە ئێرانەوە دە ملیۆن مەتر سێجایە لە ڕۆژێکدا، کە ئەمەش لە ئاست خواستی ویستگەکانی کارەبای عێراق نییە و بەهۆیەوە کارەبای وڵاتەکە کەمی کردووە.
ئەمەش بزانە: حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی کارەبا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە گازی ئێران دەبەستێت. ئەمە یەکەمجار نییە ناردنی گاز بۆ عێراق لەلایەن ئێرانەوە کەم دەکرێتەوە و لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندینجار تاران ناردنی گازی کەم کردووەتەوە یان ڕایگرتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ڕایگەیاندووە حکومەتی عێراق لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکاننی گاز دابین ناکات و دوای دەخات.
زانیاری زیاتر: لەساڵی 2022 ئێران بەبڕی 9.4 ملیار مەتر سێجا گازی ڕەوانەی عێراق کردووە، میدیاکانی ئێران ئەمەیان ڕاگەیاندووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت: لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە گازی ئێران بۆ دابینکردنی کارەبای وڵاتەکە لەڕێگەی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی جیاواز، کە یەکێک لەوانە پرۆژەی دابینکردنی کارەبایە لەڕێگەی وزەی خۆرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول