دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر قەرزەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات
- زۆرترین بینراو
- 10 کانوونی دووەم

دادگەی فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک لەدژی پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژی 17-9-2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، لەسەر داوای سەرۆکوەزیران بارزانی، بڕیاریدا دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمى کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەغدا بە سێ گوژمەى 700 ملیار دینارى ئەو بڕە پارەیەى نارد.
دانیشتنەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق
ئەمڕۆ دووشەممە 8-1-2024 دادگەی فیدراڵیی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە، لەدانیشتنەکەدا بڕیار لەسەر سکاڵاکەی پەرلەمانتار موستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەدات، کە لە دژى محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق تۆمار کراوە و تێیدا داوای کردووە دادگەکە بڕیارێکی حکومەتی عێراق بە نادروست بزانێت، کە بڕیاری ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوە.
بڕیاری دادگەی فیدراڵی
"سکاڵاکە لەلایەن دادگەی فیدراڵی رەتدەکرێتەوە، چونکە بابەتەکە زیاتر سیاسییە نەک یاسایی" نەهرۆ رواندزی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا میدیای گوت.
داهات و خەرجی هەرێمی کوردستان
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، بڕیارە لەم مانگەدا شاندێکى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان بکات بۆ ئامادەکردنى راپۆرتى وردبینى خۆى لە بارەى خەرجى و داهاتى شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2023، راپۆرتەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێت.
پاكتاوكردنى دارایى
له سەردانی ئەمجارەی شاندى حكومهتى ههرێمی کوردستان بۆ بهغدا یهكێک له داواكارییهكانیان ئهوه بووە كه له كاتى پاكتاوكردنى دارایى ساڵى 2023، له نێوان شایسته داراییهكانى حكومهتى ههرێمى كوردستان و ئهو قهرزانهى كه له ماوهى ساڵى 2023 بۆ ههرێمی کوردستان نێردراوه نهخرێته سهر ساڵى دارایى 2024، چونكه ئهوكات ههرێمى كوردستان كورتهێنانى له بودجهى ساڵى 2024 بۆ دروست دهبێت.

عەبدوڵڵا ئازاد
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی