بەرهەمهێنانی نەوت و هەمواری یاسای بودجە خاڵی سەرەکی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدان
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم
ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا میدیا - تایبەت
دیارترین خاڵی جێناکۆکی گفتوگۆکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و ژمێرەی کۆتاییە. بەغدا دەیەوێت کۆمپانیا بیناییەکان بە 6 دۆلار بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان دەربهێنن، بەڵام هەموو کۆمپانیاکان دەڵێن 21 دۆلاری تێدەچێت. ژمێرەی کۆتاییشی کردووەتە مەرجی پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا لە عێراق 13 ساڵە ژمێرەی کۆتایی هیچ فەرمانگەیەک نییە.
یاسای بودجە و خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت
کێشەیەک کە لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە یاسای بودجە چارەسەر نەکراوە، خەرجیی دەرھێنان و گواستنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستانە، چونكه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان مه‌رجیان هه‌یه و بەو نرخەی عێراق بۆی داناون رازی نین. شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێبینی و رای خۆی بە حکومەتی عێراق داوە، کە لە ھەمواری یاسای بودجەد‌ا چارەسەر بکرێت.
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به 21 دۆلار کەمتر بۆ دەرهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت لە هەرێمی کوردستان رازى نین. حكومه‌تى عێراقیش تێچووه‌كه‌ى له یاسای بودجەد‌ا به 6 دۆلار دیاریکردووە.
"تاكه مه‌رجی ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌بێ نرخى تێچووى ده‌رهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له ھەمواری یاسای بودجه بۆ ساڵی 2024، بۆ 21 دۆلار به‌رزبكرێته‌وه، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌و نرخه‌ى ئێستا رازى نین نه‌وت ده‌ربهێنین". مایڵز كاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، کە بە "ئاپیکوور" ناسراوە، ئەوەی به ئاڤا میدیا گوت.
به‌پێى شوێنى جوگرافى تێچووى ده‌رهێنانى یه‌ك به‌رمیل له كێڵگه‌یه‌ك بۆ كێڵگه‌یه‌كى دیكه ده‌گۆڕێت، له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق تێچووى ده‌رهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له 2 بۆ 30 دۆلاره، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 21 دۆلاره. نەهرۆ رواندزی، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراقیش بە ئاڤا میدیای گوت: " نووسرامان ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له 6 دۆلار بۆ ئاستی خۆی به‌رز بكرێته‌وه ".
تەوەری سەرەکی گفتوگۆكان
ئێستا ھەمواری یاسای بودجەی عێراق تەوەری سەرەکیی گفتوگۆكانی نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوكات پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، خەرجیی دەرھێنان و گواستنەوەی نەوت دوو تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانن. زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت لە ھەموو خەرجییەکانی دیکە جیابکرێتەوە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش وەک فەرمانبەرانی عێراق لە کاتی خۆیدا مووچەیان پێبدرێت.
کێشەی مووچەی فەرمانبەران
پشکی خەمڵێنراوی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، نزیکەی 16 ترلیۆن و 498 ملیار دینار بووە، بەڵام بەپێوەری "ئینفاقی فیعلی" پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی ساڵەکە، کە حکومەتی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی تەرخان کردووە نزیکەی 6 ترلیۆن و 300 ملیار دینارە. لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مووچە لە ساڵێکدا پێویستی بە نزیکەی 11 ترلیۆن دینارە، بەو پێیەش کورتهێنان بۆ مووچە لە ساڵێکدا نزیکەی 5 ترلیۆن دینارە، کە دەکاتە نزیکەی مووچەی شەش مانگی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ھەمواری یاسای بودجە پەسەند بکرێت له ساڵی 2024دا، هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لابدات. هونەرجەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: " حكومه‌ت ئامانجی سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانه، هاوكات ناردنی سولفە یان ھەر بڕە پارەیەک بە قەرز تاوەکو یاسای بودجە ھەمواردەکرێتەوە".
خه‌رجییه فیعلییه‌كانی عێراق
به‌پێی راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، خه‌رجییه فیعلییه‌كانی عێراق له تێكڕای ساڵانی رابردوو له %70 تێنه‌په‌ڕیون، به‌ڵام تاوه‌كو ساڵی 2013، له یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا رێژه‌ی پشكی هه‌رێمی کوردستان %17 بوو، له‌پاش لێده‌ركردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان و حاكیمه‌ش له‌بری %17، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ساڵانه به تێكڕایی نزیكه‌ی %11ی راده‌ست ده‌كرا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ساڵی 2014 عێراق یاسای بودجه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا به‌غدا پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بڕی، به‌و پاساوه‌ی كه نه‌وت راده‌ستی به‌غدا ناكات.
یاساكانی بودجه له عێراقدا
له‌ساڵی 2015ە‌وه تاوەکو ئێستا له ناوه‌ڕۆكی یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا ئه‌وه چه‌سپێنراوه، كه ته‌نیا %42ی بودجه‌ی عێراق پشكی هه‌رێمی لێ ده‌درێت، له كاتێكدا له %40ی كۆی بودجه‌كه‌ش، كه بریتییه له خه‌رجییه‌كانی سیادی و حاكیمه، ئه‌وانیش له هاوكێشه‌ی هه‌ژماركردنی پشكی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌رده‌كرێت.
فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی عیراقی بۆ ئاڤا میدیا ئاشكرا ده‌كات ،كه پشتبه‌ستن به خه‌رجی فیعلی وه‌ك بنه‌ما بۆ خه‌رجكردنی ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێمی کوردستان له‌ناو یاسای بودجه‌ی عێراقدا، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نامۆیه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی بودجه‌ی گشتی و ژمێریاریی حكومی نا‌گونجێت، چونكه هه‌موو ژماره‌كانی یاسای بودجه خه‌مڵێنراون و نابێت له یاسای بودجه‌دا باس له ژماره‌ی فیعلی بكرێت، بۆیه پێویسته ده‌سته‌واژه‌ی "خه‌رجیی فیعلی" له پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجەی عێراق لابدرێت.
له‌ساڵی 2015ە‌وه تائێستا له ناوه‌ڕۆكی یاساكانی بودجه‌ی عێراقدا ئه‌وه چه‌سپێنراوه، کە خه‌رجی فیعلی له %70 تێنه‌په‌ڕیون، له كاتێكدا له %40ی كۆی بودجه‌كه بۆ خه‌رجییه‌كانی سیادی و حاكیمهیە، ته‌نیا %42ی بودجه‌ی گشتیی عێراق پشكی هه‌رێمی کوردستانی لێده‌درێت، بۆیە لە ساڵی 2023 هەرێمی کوردستان %5.5ـی بودجه‌كه‌ی پێدراوه.
هۆكار و چارەسەری کێشەکان
له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015ی عێراقدا رێككه‌وتن له نێوان هەولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی کوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆرییه‌كانییه‌وه راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات بۆ فرۆشتنی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه چه‌سپێنرا، له به‌رامبه‌ر پێدانی پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی 10 ساڵ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وامن.
بەدرێژایی ساڵی 2023 حکومەتی عێراق تەنیا 4 ترلیۆن و 298 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، کە لەو ژمارەیە 3 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری وەک قەرز بووەو 598 ملیار دیناریشی وەک شایستەی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیران هەژمار کراوە.
کۆبوونەوەی ئەنجام
" لەساڵی تازەدا هەمان پشوودرێژیی ساڵی 2023-مان نابێت، چونکە ئەوەی پێویست بوو لە سەرشانمان لە 2023 کردوومانە و چاوەڕێی ئەنجام دەکەین بۆ چارەسەركردنی کێشەکان" پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا وای گووت.
سەفین تەها
Output Manager
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر