ئاڤا دیجیتاڵ
شەش وڵاتی جیهان لە ڕیزبەندی باشترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە پلەی یەکەمدان؛ بەمەش هاووڵاتییانیان دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ سەدان وڵاتی جیاواز بکەن. بەڵام عێراق لە پلەی 101ـمینە و هاووڵاتییانی بەبی ڤیزا تەنیا دەتوانن گەشتی حەوت وڵات بکەن.
ئەم شەش وڵاتە کوێن؟
هاووڵاتییانی "فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، سەنگافورا و ئیسپانیا" دەتوانن بێ ڤیزا گەشت بۆ 194 وڵاتی جیاواز بکەن.
ئەم پێوەرە لەلایەن کۆمپانیای "هێنلی ئەند پارتنەرز" کە بنکەکەی لە لەندەنە بۆ ڕاوێژکاری ڕەگەزنامەی جیهانی و نیشتەجێبوون دانراوە، بە بەکارهێنانی داتای تایبەتی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی IATA"" وەرگیراوە کە بەدرێژایی 19 ساڵ کۆکراوەتەوە.
وڵاتانی ئاسیایی وەک "ژاپۆن و سەنگافورا" لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە پلەی یەکەمدا بوون، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەمشێوەیە نەما و چوار وڵاتی دیکە بوونەتە هاوشانی.
لەلایەکی دیکەوە "فینلەندا و سوید" لە پلەی دووەمدا یەکسانن لەگەڵ کۆریای باشوور، لە کاتێکدا "نەمسا، دانیمارک، ئێرلەند و هۆڵەند" لە پلەی سێیەمدان.
ئەوەش هاتووە "بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ، نەرویج، پۆرتوگال و بەریتانیا" لە پلەی چوارەمدان "یۆنان، ماڵتا و سویسرا"ـش لە پلەی پێنجەمدان، ئەوەش هاتووە "ئوسترالیا و نیوزلەندا" ڕیزبەندیەکانیان باشتر کردووە و ئێستا شانبەشانی "چیک و پۆڵەندا" لە پلەی شەشەمدان.
لە پلەبەندییەکەدا عێراق لە کوێیە؟
بەگوێرەی پلەبەندی "پاسپۆرت ئیندێکس"ـی جیهانی، عێراق لە پلەی 101ـمینە و هاووڵاتییانی تەنیا دەتوانن گەشت بۆ حەوت وڵات بکەن بەبێ ڤیزا.
هەر هاووڵاتییەکی عێراقی پێویستە ڤیزا بۆ 155 وڵاتی جیا جیا وەر بگرێت، ئەگەر بیەوێت گەشت بکات، بۆیە پاسپۆرتی عێراقی بە یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول