ئاڤا دیجیتاڵ
ڕۆژی شەممە 13-01-2024 ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئوردن ڕایگەیاند، عێراق سێیەم وڵات بووە کە لە ساڵی 2023 زۆرترین کەرەستە و کاڵای ئوردنی هاوردە کردووە.
لە ڕاپۆرتێکدا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئوردن ڕوونی کردووەتەوە کە هەناردەی ژووری پیشەسازیی ئوردن لە ساڵی 2023، 7.172 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022، 7.579 ملیار دینار بووە.
ڕیزبەندی وڵاتان بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی ئوردنی: 70 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکییە. ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئوردن دەڵێت: وڵاتانی هیندستان، ئەمریکا، عێراق، سعوودیە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو بە بەهای 4.047 ملیار دیناری ئوردنی زۆرترین کاڵایان هەناردە کردووە.
ڕێژەی هەناردەکردنی بەرهەمی ئوردنی بۆ عێراق بەرزبووەتەوە: هەناردەی بەرهەمی نێوخۆی ئوردن بۆ عێراق لە ساڵی 2023، بەراورد بە ساڵی 2022 ڕێژەکەی 22% بەرزبووەتەوە بەجۆرێک ساڵی 2023 بە بەهای 875 ملیۆن دیناری ئوردنی بووە، لەکاتێکدا ساڵی 2022، 714 ملیۆن دینار بووە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئوردن ئاماژەی بەوەش کردووە، هەناردەی بەرهەمی نێوخۆیی ئوردن بۆ وڵاتانی عەرەبی 3.304 ملیار دیناری ئوردنی بووە، دوای ئەو وڵاتانی ئاسیایی، کە وڵاتانی عەرەبی نین، 1.900 ملیار دینار، وڵاتانی ئەفریقیش 65 ملیۆن دینار.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار