
وێنەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بە ئامادەبوونی 260 پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە دەستیپێکرد.
له ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌می 2023، په‌رله‌مانی عێراق بێ سەرۆکە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێككه‌وتی 13-01-2024، په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت شوێنگره‌وه‌یه‌ک بۆ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی هه‌ڵبژێرێت كه به‌بڕیاری دادگەی فیدراڵی كۆتایی به ئه‌ندامێتیی له په‌رله‌مان هێنرا.
لایه‌نه سوننه‌كان له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر یه‌ک كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێكنه‌كه‌وتوون، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی كه سه‌رۆكایه‌تیی حزبی ته‌قه‌دووم ده‌كات و زۆرترین كورسیی پێكهاته‌ی سوننه‌ی له په‌رله‌مان هه‌یه، بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی په‌رله‌مانتار شه‌علان كه‌ریمی بەربژێر كردووه، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده، سالم عیساوی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بەربژێر كردووه، هاوپه‌یمانیی عه‌زم كه موسه‌ننا سامه‌ڕائیی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی كاندید كردووه.
لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێکھاتەی سوننە بووە، دوایین کەس کە لە پشکی سوننەکان ئەو پۆستەی وەرگرتووە محەممەد حەلبووسیی بوو کە لە 09-01-2022، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژاردرا، تاوەکو ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی ئەندامێتیی حەلبووسی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار