ڕێکخراوێکی ژاپۆنی 288 ملیۆن دۆلار بۆ هەولێر تەرخان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕێکخراوێکی ژاپۆنی 288 ملیۆن دۆلار بۆ هەولێر تەرخان دەکات

دیمەنێک لە شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بە بەهای 288 ملیۆن دۆلار ئاوەڕۆی هەولێر ڕیسایکلین بکاتەوە، ئاوەڕۆکانیش بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروست بکاتەوە.


وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕیساکلینی ئاوەڕۆی هەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر لەلایەن ئاژانسی جایکای ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێت.



لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەمزووانە لەلایەن ئاژانسی جایکا دەست بە پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوی قورسی هەولێر دەکرێت و 288 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.



ڕیککەوتنەکە بەمجۆرەیە: ئاژانسی جایکا، لە قۆناغی یەکەم چارەسەری ئاوی بەکارهاتووی ماڵان دەکات، دوای پاککردنەوە بەکاردەهێندرێتەوە بۆ پارك و باخچەكان، ئاوەڕۆكانیش بەشێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێنەوە.



ئەوە پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئاژانسی جایکای ژاپۆنی جگە لەو دوو پڕۆژەیە،  ماستەرپلانی شاری هەولێر هەموواربکاتەوە و ئەمساڵ تەواو دەبێت، چەندین بواری وەک دیزاین و شارسازی، ئابووری و كۆمەڵایەتی، ژینگە و ئاو و ئاوەڕۆ و چەندین بواری دیکە لەخۆدەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ