ترەمپ بڕیارێک لە دژی هەزاران منداڵ دەردەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ بڕیارێک لە دژی هەزاران منداڵ دەردەکات

ژمارەیەک منداڵ و هەرزەکاری پەنابەر لە ئەمریکا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا  پلانی داناوە چاودێریی دارایی هەزاران منداڵی پەنابەر لە وڵاتەکەی ببڕێت. هاوکات ئەو منداڵانەی کە ناتوانن توانای مانەوەیان لە ئەمریکا بسەڵمێنن، دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: حکومەتی ئەمریکا ساڵانە 367 ملیۆن دۆلار بۆ سندوقی بەرگریی یاسایی تەرخان دەکات بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کە لە توندوتیژی هەڵهاتوون، دایک و باوکیان لەدەست داوە، یان بوونەتە قوربانی قاچاخچێتی، ترەمپ بڕیاریداوە ئەم هاوکارییە داراییە ببڕێت. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بودجەی هاوکاری منداڵانی بێسەرپەرشت کە پەنابەرن لە ئەمریکا ببڕێت، ئەمەش داکۆکارانی منداڵانی نیگەران کردووە.

- هاوکات بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لەو منداڵە پەنابەرانە بکەن ئەگەر هۆکاری مانەوەیان لە ئەمریکا نەتوانن بسەلمێنن، ئەوا دەبێت دیپۆرت بکرێنەوە.

به‌ته‌نیشت ئه‌م بابه‌ته‌وه‌: ئەو بڕیارەی ترەمپ داکۆکیکارانی منداڵانی نیگەران کردووە و بەڕێوبەرایەتیی ئیدارەی ترەمپ تۆمەتبار دەکەن بەوەی هەوڵدەدات ژمارەی دیپۆرتکردنەوەکان زیاد بکات لە ڕێگەی ڕەتکردنەوەی پرۆسەی یاسایی بۆ منداڵانی پەنابەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ