لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا

شەیری بکە لە:
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا

وێنەی پاشماوەی زبڵ و خاشاکی ناوچەی تانجەڕۆ

ئاڤا نیوز

 

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزەی یۆنان کۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە لەڕووی پسۆڕییەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی ناوچەی تانجەڕۆ.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، کێشەی چارەسەرکردنی پاشماوەی زبڵ و خاشاک بووەتە گرفتێکی بەرچاو لە پارێزگای سلێمانی چەند ساڵێکە کێشەی ناوچەی تانجەڕۆ هەیە، کە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی شارەکەیە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ ستاڤرۆس پاپاستاڤرو، وەزیری وزەی یۆنان کۆبوەتەوە و دەڵێت: باسی کێشەی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی تانجەڕۆمان کرد. بەڵێنی پێداوین لە ڕووی پسپۆڕییەوە هاوکارمان بێت.


جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیواری فەیسبووکەکەی ئەمانەشی نووسیوە:
-    وەزیری وزەی یۆنان بەڵێنیدا هانی پسپۆڕان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی خۆیان بدات هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن بۆ کارکردن لە بواری وزەی نوێبووەوەدا.


-    حکومەتی یۆنان ئەزمونێکی باشی لەگەڵ چارەسەرکردنی پاشماوەی خۆڵ و خاشاک هەیە و ئەوان بەشێوەیەکی زانستی چارەسەری دەکەن، بۆیە وەزیری وزەی یۆنان بەڵێنیداوە لە چارەسەرکردنی کێشەی تانجەڕۆ لەڕووی پسپۆڕییەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانێکە پیسبوونی ئاوی تانجەڕۆ و کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاکێکی زۆر بووەتە سەرچاوەی پیسبوونی ژینگە و ئاوی ناوچەکە و هێشتا چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ