فایلی خەڵک؛ گوندی جافەران لە قەرەداغ داوا دەکەن ئاڤا میدیا دەنگیان بگەیێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتوانی گوندی جافەران لە سنووری قەرەداغ لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا دەکەن گرفتی کارەبا بۆ بیری ئاوی گوندەکەیان چارەسەر بکرێت. کارەبای سلێمانیش دەڵێت، پێویستە خەڵکەکە داواکاری پێشکەش بکەن.

لێدوانی فەرمی: مامۆستا وشیار جافەرانی کە پێشنوێژ و  وتارخوێنی مزگەوتی جافەرانە بەناوی خەڵکی گوندەکەوە قسەی بۆ ئاڤا میدیا کرد و ڕایگەیاند، "لەڕێگەی مایکی ئاڤاوە داوا دەکەین کارەبا بگەیێنرێتە ئەو بیرەی کە بۆ ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە دابین دەکات، ئەویش بە بگۆڕەرێکی کارەبا (محاویلە) چارەسەر دەبێت لەگەڵ چەند ستوونێک کەماوەی چەند مانگێکە گرفتەکە چارەسەرنەکراوە.

- ئەم کێشەیان چارەسەربکرێت، گرفتی بێ ئاوی بۆ 165دانیشتوانی گوندەکە چارەسەر دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: سیروان محمەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێوستە دانیشتوانی گوندەکە داوکارییەک پێشکەشی فەرمانگەی کارەبای قەرەداغ بکەن، "بۆئەوەی کێشەکەیان چارەسەر بکەین و لەزووترین کاتدا کارەبا بگەیێنین". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: