عێراق پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات و هەڵوێستی "پتەو"ی عێراق دووپاتدەکاتەوە لە پشتیوانیکردنی دانوستان و ڕێگەکانی دیپلۆماسیی چارەسەرکردنی گرفتەکان.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 12-04-2025، بە نێوەندگیری عوممان، ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆیان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و گەمارۆکانی سەر ئێران و دۆخی ناوچەکە ئەنجامدا، هەردوولاش کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسفکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات، دەرەنجامە ئەرێنییەکەی خولی یەکەمی دانوستانەکە بەرز دەنرخێنێت.

- هیوای خواست، ئەم گفتوگۆیانە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرئەنجامی ئەرێنییان لێبکەوێتەوە، یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و دروستکردنی متمانە لە نێوان هەردوولا، لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و باشکردنی ئاسایش و ئارامی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ