عێراق دەیان تۆن هاوکاریی پزیشکی ڕەوانەی لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق دەیان تۆن هاوکاریی پزیشکی ڕەوانەی لوبنان دەکات

ساتی ڕەوانەکردنی هاوکارییە مرۆیی و پزیشکییەکانی عێراق بۆ لوبنان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری تەندروستیی عێراق بڕیاریداوە 36 تۆن دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ لوبنان بنێرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان حیزبووڵڵای لوبنان و ئیسرائیلەوە، کە بووەتە هۆی برینداربوونی هەزاران هاووڵاتیی لوبنانی، حکومەتی ئەو وڵاتە توانای دابینکردنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی نییە. ئێستا وەزارەتی تەندروستیی عێراق لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ هاوکاریکردنی لوبنان لەوبارەیەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کاروانی یەکەمی هاوکارییەکان گەیێندرایە لوبنان، کاروانی دووەمیش هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت.

 

زانیاریی زیاتر: دوای بەرپابوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و دواتریش لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان، حکومەتی عێراق لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە سەدان تۆن هاوکاریی مرۆیی و پزیشکیی بۆ فەلەستین و لوبنان ناردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ