هاوکاری بۆ خاوەن دوکانە سووتاوەکەی قەزای چۆمان کۆدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
هاوکاری بۆ خاوەن دوکانە سووتاوەکەی قەزای چۆمان کۆدەکرێتەوە

دیمەنی سووتانی دوکانەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو دووکانێکی گەورەی کەلوپەلی کارەبایی لە قەزای چۆمان سووتا زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوت. ئەمڕۆ خەڵکی ناوچەکە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ ڕاگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی رابردوو دوکانێکی گەورەی کەلوپەلی کارەبایی لە قەزای چۆمان گڕی گرت، جگە لە زیانی ماددی کە بە نزیکەی 15 دەفتەر دۆلار دەخەملێنرێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

لێدوانی فەرمی: ئاری فاخیر، یەكێک لەسەرپەشیارانی کۆکردنەوەی هاوکاریەکە بە ئاڤای گوت: تا ئێستا نزیکەی 8 ملیۆن دیناریان بۆ کۆکردووەتەوە. دەشڵێت هەر بەوە ناوەستین تیممان داناون لەسەر شەقامەکان پارە کۆ دەکەنەوە و لە سۆشیال میدیا ژمارەمان داناوە هەرکەسێک بیەوێ لە ڕێگەی ئۆنلاین هاوکارییەکەی بگەیێنێت.

زانیاریی زیاتر: لیژنەیەکی سەرپەرشتی لە مامۆستایانی ئایینی و پیاوماقولان پێکدەهێنن، تا کەسانی خوا پێداو و دەستڕۆیشتووش لەو کۆمەک کۆکردنەوە بەشدار ببن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ