یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو

شەیری بکە لە:
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو

کاتی بەرزکردنەوەی نازناوەکە

ئاڤا نیوز

یانەی دهۆك بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو پاش بردنەوەی لە قادسیە لە یاری کۆتایی گەڕانەوەدا.

وێنە گەورەکە: لە یاری گەڕانەوەدا و لە سەر یاریگەی خۆی دهۆك پێشوازی لە قادسیەی كوەیتی كرد كە یاری چوون لە ناو كوەیت بەبێ گوڵ هەردوولا یەكسان بوون.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: 
لەم یارییەدا دهۆك توانی بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شكست بە یانەی  قادسییە بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.

ئەمەش بزانە: دوو گۆڵەكەی دهۆك سیابەند عەگید لە خولەکی 66 و مارلۆن لەخولەکی 92 تۆماریان كرد، گۆڵی یانەی قادسیەش لەلایەن  محەممەد سۆڵە لە خولەکی 70 تۆمارکرا.

زانیاریی زیاتر: یاری گەڕانەوە کە لە یانەی دهۆک بەڕێوەچوو، زیاتر لە 25 هەزار هاندەر وەک پاڵپشتی بۆ یانەکەیان ئامادەی یارییەکە بوون. هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش لە یاریگە ئامادە بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ