فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

خانووێک لە شاری هەولێر دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت دوای ئەوەی لەو ماوەیە 5 جار کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، بەڕێوبەری تاپۆی دووش دەڵیت، دەبێت دادگا یەکلایی بکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ژنێکی تەمەن 81 ساڵ، پێش 31 ساڵ لە کەرکووکەوە هاتۆتە هەولێر و لە گەڕەکی 99ـی ئەو شارە خانووێکی 300 مەتری بە 750 هەزار دیناری ئەوکاتە کڕیوە، بە پەنجەمۆر و مامەڵەی کڕینی تەواو، دوای ئەو ماوەیە کەسێک لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە و دەڵێت ئەم خانووە هی منە و دەبێت چۆڵی بکەیت.

لێدوانی فەرمی: سەربەست سەڵاح، بەڕێوەبەری تاپۆی دوو، لە هەولێر بە هیشام سەعید پەیامنیری ئاڤای وتووە، ئەم گرفتە دەبێت دادگا یەکلایی بکاتەوە، کەس و کاری ژنە بە تەمەنەکە بچنە دادگا و سکاڵا تۆمار بکەن، هەرچییان پێویست بێت لە بەڵگەنامەو زانیاری ئێمە هاوکارییان دەبین بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێ.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: