مەسرور بارزانی: بوون بە پارێزگا کەمترین پاداشتە بۆ هەڵەبجەییەکان

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: بوون بە پارێزگا کەمترین پاداشتە بۆ هەڵەبجەییەکان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، پەسەندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کەمترین پاداشتی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی هەڵەبجەیە.

پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، "گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی تێکۆشەر و قوربانیدەر و ستەملێکراوی هەڵەبجەی شەهید دەکەم". ئەم بڕیارە کەمترین پاداشتی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی هەڵەبجەیە.

-"دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم و هیوادارم تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ببێتە دەستپێک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ئەم پارێزگایە".

- لەم ڕووەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شایستە، خزمەتی ئەو دەڤەرە بکرێت و بودجەی تایبەت بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە تەرخان بکرێت.

- "حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە خۆی بە قەرزاری قوربانیدانەکانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکانمان دەزانێت، بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ