نزیکەی 150 ئەندامی قوربان دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
نزیکەی 150 ئەندامی قوربان دەستگیر دەکرێن

ئاڤا نیوز

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پێنج پارێزگا دەیان ئەندامی گرووپی قوربان دەستگیر دەکەن.

وێنە گەورەکە: گرووپی قوربان کە عەلاهییەکانیشیان پێدەگوترێت، ئەندامەکانی شیعە مەزهەبن، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق چالاکن، شوێنکەوتووانی ئەم گرووپە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب خوداوەندێکە و تیروپشک لە نێو ئەندامەکانیاندا دەکەن هەرکەسێک ناوی دەربچێت دەبێت خۆی بکاتە قوربانی بۆ ئیمام عەلی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند: بەرپرسێکی گرووپی قوربانییەکان و 147 ئەندامی گرووپەکە لە پارێزگاکانی بەسرە، مووسەننا، واست، میسان و زیقار دەستگیر کران.

زانیاریی زیاتر:  گرووپی قوربان لە عێراق قەدەغە کراون، زۆرێک لە گرووپە لادەرەکان بە پێی ماددەی 372 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 هەموارکراویان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ