لاڤرۆڤ: ترەمپ لە نێو سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بە باشترین شێوە لە دۆخەکە تێدەگات

شەیری بکە لە:
لاڤرۆڤ: ترەمپ لە نێو سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بە باشترین شێوە لە دۆخەکە تێدەگات

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

لەبارەی دانووستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت، "دانووستاندنەکان بەباشی بەڕێوەدەچن".

 

وێنە گەورەکە: جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینی. بەنێوەندگیری ئەمریکا، دووجار دانووستاندنەکانی ئاشتی بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا لە سعودیە بەڕێوەچوو، ترەمپیش سوورە لەسەر کۆتاییهێنان بەم شەڕە و ڕازیکردنی لایەنەکان لەسەر ئاگربەست.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانووستاندنەکان بۆ کۆتاییهێان بە شەڕی ئۆکراینا بە باشی بەڕێوەدەچێت.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ستایشی تێگەیشتنی ترەمپی کرد و پێی وایە ترەمپ لە نێو سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بە باشترین شێوە لە دۆخەکە تێدەگات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاگربەستێکی بنەڕەتی ڕێکنەکەوتوون، ئەمریکا هەر بەردەوامە لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک کە بتوانێت شەڕی نێوان هەردوولا ڕابگرێت، هاوکات بە هەوڵەکانی ئەمریکا توانرا ئاگربەستێکی 30 ڕۆژە لەنێوان هەردوو لایەن ڕابگەیێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: