
کاجا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و محەممەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ بۆ یەکەم کۆبوونەوەی "دیالۆگی ئاست بەرز" لەنێوان هەردوولا چاویان بە محەممەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین کەوت و پاکێجێکی نوێی پاڵپشتی دارایی سێ ساڵەیان بۆ فەڵەستینییەکان ڕاگەیاند کە بەهاکەی دەگاتە یەک ملیار و 600 ملیۆن یۆرۆ.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بەردەوامی هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، یەکێتیی ئەوروپا بەڵێنی نوێی هاوکاری دارایی بە فەڵەستین دەدات.
لێدوانی فەرمی: کاجا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا وتی: پاڵپشتییەکانمان بۆ گەلی فەڵەستین زیاتر دەکەین، یەک ملیار و 600 ملیۆن یۆرۆ تا ساڵی 2027 یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیرکردنی کەناری ڕۆژئاوا و غەززە، هەروەها ئیدانەی "گەمارۆی تەواوەتی یارمەتییەکان بۆ ناو غەززە" دەکەین و پێداگرین لەسەر ئەوە کە هیچ چارەسەرێکی سەربازیی بۆ ململانێکان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتیی ئەوروپا هەوڵدەدات دەسەڵاتی فەڵەستین بەرز بکاتەوە، لەکاتێکدا ئیسرائیل شەڕی خۆی لە غەززە دەستپێکردووەتەوە دوای ئەوەی ئاگربەست تاڕادەیەکی زۆر شەڕی بۆ ماوەی دوو مانگ وەستاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: باسکردنی توانا سەربازییەکانمان هێڵی سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆی وردەکاری پۆستەکانی کابینەی دەیەم دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: سەرکەوتنی یانەی دهۆک بۆ هەموو خەڵکی کوردستانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا: بۆماوەی شەش مانگ باج لەسەر بەرهەمی ئەمریکا لادەبەین
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چین، ئەمریکا بە دزینی زانیارییە نهێنییە ئابووریەکان تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراینا ئاسان نییە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دۆخی سوودانییەکان لە کەمپێکی پەنابەران لە چاد
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا