نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا

شەیری بکە لە:
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا

دیمەنی کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، نێردەی ترەمپ دەڵێت، ڕووسیا ئامادەیە بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی هەمیشەیی لەنێوان مۆسکۆ و کێیڤ.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا ماوەیەکە فشار دەخاتە سەر مۆسکۆ و کێیڤ بۆ ئەوەی ڕازیبن بە ئاگربەست بەڵام نەیتوانیووە بەشێوەیەکی هەمیشەیی ئەمە بەدەستبهێنێت، سەرەڕای چەندین دانیشتنی نێوان بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکا، لە نوێترین هەوڵیشدا، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە سانت پترسبۆرگ لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبوویەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی "ئاشتی هەمیشەیی" لەگەڵ ئۆکراینا، هاوکات پێموایە ئێمە لە لێواری شتێکدا بین کە زۆر زۆر گرنگ بێت بۆ هەموو جیهان.

 

باکگراوند: دواجار بەهۆی هەوڵەکانی ئەمریکا توانرا ئاگربەست لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنرێتە ئاراوە. بەشێوەیەک ئاگربەستەکە بۆ ماوەی  30 ڕۆژ بوو و تیایدا پێویستبوو هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی هەردوولا ڕابگیرێن، بەڵام کیێڤ و مۆسکۆ چەندین جار یەکتریان بە پێشێلکردنی بنەماکانی ئاگربەستەکە تۆمەتبارکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ