ئێران شوێنی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە شاری مەسقەت بەڕێوە دەچێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە 12-4-2025، یەکەم خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەت لە عومان بەڕێوەچوو، هەردوو لایەن جەختیان لەوە کردەوە دانوستانەکانیان ئەرێنی بوون و بڕیارە دووەم خولی دانوستانەکان هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدەن.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "دوای ڕاوێژکردن بڕیاردرا 19ـی نیسان خولی دووەمی دانوستانەکان لە پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت".
- ئەم لێدوانەی بەقائی لە کاتێکدایە، کە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندبوو، دووەم خولی دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ ئێوارە لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دەبێت ئێران دەستبەرداری خەونی خاوەنداریێتی بەرنامەی ئەتۆمی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: باسکردنی توانا سەربازییەکانمان هێڵی سوورە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆی وردەکاری پۆستەکانی کابینەی دەیەم دەکەن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: سەرکەوتنی یانەی دهۆک بۆ هەموو خەڵکی کوردستانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا: بۆماوەی شەش مانگ باج لەسەر بەرهەمی ئەمریکا لادەبەین
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چین، ئەمریکا بە دزینی زانیارییە نهێنییە ئابووریەکان تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراینا ئاسان نییە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دۆخی سوودانییەکان لە کەمپێکی پەنابەران لە چاد
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا