کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین دوادەخرێت

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین دوادەخرێت

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

وتەبێژی کۆشکی کریملن ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی ئەنجامی خێرا لە کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا مەکەن و لەم قۆناغەدا کۆبوونەوەی سەرۆکەکان ئەنجام نادرێت.

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوە و دانوستانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر پرسی کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دوای هەوڵێکی زۆر ئەنجامدرا و وێستگەی یەکەمی کۆبوونەوەکانیش لە سعوودیە بوو، بە پێی وتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانوستانەکان ئەرێنی بوون و ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی هەردوو دەوڵەت لە ئاستی سەرۆکەکاندا دەکرێت و پێشبینی کرد کۆبوونەوەکە بە زووترین کات ئەنجام بدرێت، لە ئێستادا جیهان چاوەڕوانی دەرئەنجامی دانوستانەکان و کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا دەکەن.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، بەهۆی تێپەڕینی پەیوەندیەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن بە قۆناغێکی زۆر خراپ و پڕ لە ناکۆکی بە تایبەت لە سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دووبارە بونیادنانەوەی متمانە لە نێوان هەردوو دەوڵەت ئەرکێکی قورسە و پێویستی بە کاتی زۆر هەیە، بۆیە نابێت جیهان چاوەڕوانی ئەنجامی خێرا لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ بکەن.

زانیاریی زیاتر: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن سەبارەت بە کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین گوتی، هەموو پەیامەکان لە ڕێگەی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆک پووتین گەیشتوون و مەبەستی سەردانەکە بۆ ئامادەکاریی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک بوو، بەڵام کاتی کۆبوونەوە دیاری نەکراوە و پێویستی بە ئامادەکاری زیاترە و لە کاتێکی گونجاودا کۆبوونەوە دەکرێت نەک لەم قۆناغەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ