
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ماوەی چەندین ڕۆژە خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاوازەکانی عێراق بەردەوامی هەیە، دوا بەدوای خۆیشاندانی مامۆستایان ئێستا دەرچووانی دانەمەزراوی پارێزگای دیالەش گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەستپێکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا، دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان لە پارێزگای دیالە، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ئاڕاستەی گردبوونەوەکەیان بەرەوە باڵەخانەی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە بووە، داواکاری سەرەکیی خۆپیشاندەرانیش دامەزراندن و ڕاگەیاندنی گرێبەستی کارکردنیانە.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داواکاریی سەرەکیشیان زیادکردنی مووچە، دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ و چەند داواکارییەکی دیکەیان هەبوو.
ئەمەش بزانە: لەماوەی ڕابردووشدا چەندین گردبوونەوەی چین و توێژە جیا جیاکان لە شارەکانی عێراق بەڕێوەچووە، ئەمەش بەهۆی گرفتی کەمی خزمەتگوزاریی و نادادی کۆمەڵایەتیی لەو ناوچانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخریی بە ئۆجەلان دەبەخشێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری بۆ خاوەن دوکانە سووتاوەکەی قەزای چۆمان کۆدەکرێتەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
36 خولەک لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
13 نیسان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند پارێزگایەکی عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆككۆماری عێراق پیرۆزبایی له خهڵكی ههڵهبجه دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 150 ئەندامی قوربان دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دۆسیەی بێسەروشوێنان زیندوو دەکاتەوە