وەزارەتی ناوخۆ: لەمەودوا شۆفێرانی تاکسی دەتوانن کاری گەیاندنی خواردن بکەن

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ: لەمەودوا شۆفێرانی تاکسی دەتوانن کاری گەیاندنی خواردن بکەن

دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی تاکسی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن لە هەولێر کۆبوونەوە بڕیار درا لەمەودوا شۆفێرانی تاکسی دەتوانن کاری گەیاندنی خواردن بکەن لە جیاتی ماتۆڕ.

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردنی خێرا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەولێر، بڕیادرا کە شوفێرانی تاکسی دەتوانن ناوی خۆیان لە کۆمپانیاکانی خواردن تۆمار بکەن خواردنی خێرا بگوازنەوە.

لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیاکان جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئەو ماتۆڕانەی خواردن دەگەیێنە ماڵان دەبێت تۆمارکرا بن و شوفێرەکان خاوەنی موڵەت بن، کۆمپانیاکان بەردەوامن لە هێنانی ماتۆڕی کارەبایی و ماتۆڕی دەنگ نزم، بەمەرجێک دەبێت تۆمارکراو بێت.

زانیاریی زیاتر: هێمن میرانی، دەڵێت، داوا لە شۆفێرانی تاکسی دەکەین ئەم هەلە بقۆزنەوە خۆیان لە کۆمپانیاکان تۆمار بکەن و سوودی لێوەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ