وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

  • بزنس
  • 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران

ئاڤا نیوز

وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو، وەزیری نەوتی ئێران لەسەر داوای حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی فیدراڵی سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە و ڕێککەوتنی دوو قۆڵی لەبارەی وزەوە بکات.

وێنە گەورەکە: موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی بە سەردانێکی فەرمی لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە بەغدا.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزیری نەوتی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، پرسی غاز و وزە لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێ دەکات، کار لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی دووقۆڵی لەبارەی وزە دەکات.

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی لە زاری نەژادەوە بڵاویکردەوە، پەیوەندی و کارلێکی باش لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە، بەتایبەتی لە پیشەسازی نەوت و جێبەجێکردنی پڕۆژە نەوتییەکان.

- لە میانەی سەردانەکەی بۆ عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کەرتی وزە واژۆ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ