ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران سێ داواکاری لە ئەمریکییەکان کردووە

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران سێ داواکاری لە ئەمریکییەکان کردووە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیف ویتیکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، شاندی ئێران لە یەکەم خوولی دانووستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە عومان سێ داواکاری سەرەکییان خستووەتەڕوو.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 12-4-2025،   شاندی دانووستانکاری ئێران بە نوێنەرایەتی عەباس عێراقچی و شاندی ئەمریکا بە نوێنەرایەتیی ستیف ویتیکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەقەستی عومان دوای زیادبوونی ناکۆکییەکانی هەردوولا یەکەم دانووستانی ناڕاستەوخۆ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجامدرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ، عیراقچی سێ داواکاری لە ئەمریکا هەبووە یەکەمیان دەستڕاگەیشتن بە ملیارەها دۆلار پارەی بلۆککراوی ئێران لە دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی  سنووردارکردنی هەناردەی نەوتی ئێران، سووککرانی بەپەلەی سزاکانی سەر ئێران پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراقچی، بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بە بەشێک لە ' هێڵە سوورەکانی ئێران' ناوبرد، چونکە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی ئاشتی و تاران ڕەتیدەکاتەوە بە تەواوی هەڵیبوەشێنێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ویتکۆف ئاماژەی بەوەدا کە واشنتۆن هەمان هەڵوێستی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە تاران بۆ خاوەنداریێتی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە خولێکی دیکەی دانووستان لە نێوان هەردوو لا بەرێوەبچێت، بەڵام ئەمجارە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: