لە هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 32 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 32 کەس کوژران

پاشماوەی مووشەکەکانی ڕووسیا بۆ سەر شاری سومی لە ئۆکراینا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە هێرشێکی مووشەکی ڕووسیا بۆسەر شارێکی ئۆکراینا زیاتر لە 130 کەس کوژران و بریندار بوون، ئەمریکاش هێرشەکەی بە ڕەفتارێکی دژ بە مرۆڤایەتی وەسف کرد.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای گفتوگۆ و دانوستان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمریکا نیگەرانە لە هێرشەکان و هۆشداری بە ڕووسیا دەدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای باری نائاسایی ئۆکراینا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕووسیا بە مووشەکی بالیستیک ناوەندی شاری سومی وڵاتەکەی کردووەتە ئامانج، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لەو ناوچەیەدا بوون.

بەهۆی هێرشەکەوە 32 کەس کوژراون و 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، بەبێ فشارێکی بەهێز لەسەر ڕووسیا و بەبێ هاوکاریکردنێکی گونجاو بۆ ئۆکراینا، ڕووسیا بەردەوامە لە درێژەدان بە جەنگ.

زانیاریی زیاتر: ئەم هێرشەی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا بە خوێناویترین ڕووداو لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو لە ئۆکراینا دادەنرێت، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوەی ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا.

لە لایەکی دیکەوە: کیس کیلۆگ، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا ڕایگەیاند، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر هاوڵاتیانی ئۆکراینا لە شاری سومی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەموو سنوورە ئەخلاقییەکان دەبەزێنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: