چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟

شەیری بکە لە:
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟

لۆگۆی وەتسئەپ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ماوەیەکە بەکارهێنەرێکی زۆری وەتسئەپ تووشی هاککردن بوونەتەوە و هەژمارەکانیان لای خۆیان نەماوە، بەشێکیشیان سەرجەم داتاکانیان لە دەستداوە، شارەزایەکی بواری ئای تی ئاڤا لەڕێگەی پەیڕەوکردنی چوار هەنگاو کێشەکە چارەسەر دەکات.

وێنە گەورەکە: وەتسئەپ، ئەپلیکەیشنێکی گفتوگۆ و ناردنی وێنە و ڤیدیۆیە و سەر بە کۆمپانیای مێتایە، بەکارهێنەر لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی کەسی دەتوانێت ئەکاونتی تایبەت بەخۆی لەو ئەپە دروست بکات، ئەپەکە زیاتر لە 16 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

چارەسەرەکان: بۆ پاراستنی ئەکاونتەکانتان لە هاککردن، تیمی ئای تی ئاڤا چوار هەنگاو دەخەنەڕوو:

یەکەم: وا بکە ئەگەر یەکێک هەوڵی هاککردنت بدات ئاگاداریت بۆ بێت لەڕێگەی ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانەی کە لە وێنەکە دیارکراوە.




دووەم: کاراکردنی Tow-step verification وەک لە وێنەکە ڕوون کراوەتەوە.



سێیەم: ڕیگە تەنها بەو کەسانە بدە کە لە لیستی Contactـی خۆتن بتوانن وەتسئەپەکەت ببینن، بە چالاککردنی ئەم بەشانەی کە لە وێنەکە دایە.



چوارەم: بەهیچ شێوەیەک هیچ لینکێک مەکەرەوە کە لە کەسێکەوە بۆت هاتووە کە نایناسیت، هەروەها کۆدی وەتسئەپ بۆ هیچ کەسێک مەنێرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: