خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای سێ ساڵ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ بە بەشداری چەندین وڵات و ئەکتەرانی ناوخۆ و دەرەوە و بە بەشداری 10 گرووپی شانۆیی دەستیپێکرد.

وێنە گەورەكە: بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەرپەرشتی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەكات کە ڕۆژی یەكشەممە ڕێككەوتی 20-4-2025 کاتژمێر شەشی ئێوارە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد، ڕۆژانە دوو نمایشی شانۆیی هاوتای چەندین سیمیناری جیاواز و تایبەت بە هونەری شانۆ، پێشكەش دەكرێن.

بۆچی گرنگە: ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئامانجیان ئەوەیە هەماهەنگی کولتووری لە نێوان هونەرمەندانی کوردستان و دەرەوەدا دروست ببێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەر ڕۆژێکی فێستیڤاڵدا دوو نمایشی شانۆیی دەکرێن، دوابەدوای نمایشەکانیش گفتوگۆ لەبارەی نمایشەکەوە دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: ڕەخنەگری شانۆ (حەمەسوار عەزیز) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕەخنە بەشێکی دانەبڕاوە لە شانۆ و لە سوودی ستافی شانۆییەکەیە.

- ڕەخنە وادەکات دەرهێنەر هەست بە هەڵە و کوموکوڕییەکانی نمایشەکەی بکات.

زانیاریی زیاتر: جگە لە گرووپی شانۆیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، شانۆكارانی وڵاتانی: تونس، لیبیا، میسر، ئێران، توركیا، شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق تێیدا بەشدارن.


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: