ناوی چەندین تیرۆرست لە لیستی شەهیدان ئاشکرا دەبێت

شەیری بکە لە:
ناوی چەندین تیرۆرست لە لیستی شەهیدان ئاشکرا دەبێت

دەزگای شەهیدانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

لیژنەی پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ناوی چەندین تیرۆرست لە دەزگای شەهیدان تۆمارکراوە و مانگانە مووچە وەردەگرن.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی لیژنەی پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە پەرلەمانی عێراق، لیژنەیەکی ئەمنی پێکهێنراوە بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە کەیسی ئەو کەسانەی بەڵگەنامەی مردنیان بۆ دەرکراوە لە بەشێک لە نەخۆشخانەکان بەبێ ڕەوانەکردنی تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادوەری و لە دەزگای شەهیدانیش ناویان تۆمار کراوە و مووچە و ئیمتیازاتی شەهیدان وەردەگرن.

لێدوانی فەرمی: ئەمیر مەعموری، سەرۆکی لیژنەی پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند:

٠ بەهۆی کەمتەرخەمی، ساختەکاری لە بەڵگەنامەی مردن و شێواندنی تەرمەوە، چەندین تیرۆرست لە دەزگای شەهیدان ناویان تۆمارکراوە و کەس و کارەکانیان مانگانە مووچە وەردەگرن.

٠ چەندین ناو لە نێو لیستی شەهیدان ئاشکرابووە کە هێشتا لەژیاندا ماون و نەمردوون و زیاتر لە 10 ساڵە بەناوی شەهیدانەوە مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە چەندین جار وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەو هۆیەشەوە مووچەکانیان دوا دەکەوێت

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: