واژۆ بۆ ڕێگری لە هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق کۆدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
واژۆ بۆ ڕێگری لە هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق کۆدەکرێتەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا

ئاڤا نیوز

کاردانەوەکان لەبەرامبەر سەردانی چاوەڕوانکردنی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش واژۆ بۆ ڕێگری لە هاتنی بۆ عێراق کۆدەکرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریای بۆ لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت کردووە، کاردانەوەی بەشێک لە لایەنەکانی شیعەی لێکەوتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، پێشتر لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق شەڕی دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق کردووە و دواتر پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە، دواتر لەو ڕێکخراوە جیابووەوە و گرووپێکی چەکداریی بە ناوی "جەبهەی نوسرە" دامەزراند.

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی، کە واژۆی یوسف کیلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە و ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە، ناوی 58 پەرلەمانتاری لەگەڵ هاوپێچ کردووە.

داواکاری فەرمی: وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە: ئێمەی پەرلەمانتاران کە واژۆمان کردووە، داوای دەرکردنی بڕیارێکی پەرلەمانی دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگە لە حکومەت بگیرێت لە بانگهێشتکردنی "جۆلانی" ئەحمەد شەرع بۆ هاتنە نێو عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ