
وێنەی دەڕاسەیەک لەکاتی دروێنەی گەنمدا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پێشبینیی دەکات، ئەمساڵیش وەک پار و پێرار، ئەوەندە گەنمی جوتیارانی ناوخۆ بکڕێتەوە کە پێویستیی بە هاوردەکردنی گەنمی وڵاتان نەبێت.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر نووری گەڕاوی، بەڕێوەبەری بۆردی دانەوێڵەی عێراق، بە ئاژانسی بلومبێرگی گوتووە لەم هەفتەیەوە وەرزی دروێنەی گەنم دەستپێدەکات و چاوەڕێ دەکرێت لانیکەم 4.5 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێنرێت و لە ئەنبارەکانیش بڕی 2.8 ملیۆن تۆن گەنم هەیە، ئەوەش بەشی پڕۆگرامەکانی دابینکاریی حکومەت بۆ ساڵ و نیوێک دەکات، بۆیە عێراق ئەمساڵیش پێویستیی بە هاوردەکردنی گەنم نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق ساڵانە بڕی 4.7 ملیۆن تۆن گەنم بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی دابەش دەکات و ئەم بڕە گەنمەش لە جوتیاران دەکڕێتەوە. حکومەت گەنم بە دوو هێندەی ئەو نرخەی لە بازاڕەکانی جیهان هەیە لە جوتیارانی ناوخۆ دەکڕێتەوە تا لەم ڕێگەیەوە هانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بدات.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراقی تۆنێک گەنمی بەراوی پشتبەستوو بە ئاودێریی مۆدێرن بە 850 هەزار دۆلار و گەنمی دیکەش بە 800 هەزار دینار دەکڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر ئەم گەنمە لە ڕووسیا بکڕێت بۆ تەنێک کەمتر لە 400 هەزار دینار دەدات.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ ئەوەدا کە حکومەتی عێراق بۆ پڕۆگرامی بەشەخۆراک پێویستیی بە گەنمی دەرەوە نییە، بەڵام هێشتا لە وەرزی ساڵی 2024-2025ـدا بازرگانانی عێراق بڕی 2.3 ملیۆن تۆن گەنمیان هاوردە کردووە و هێشتاش عێراق وەک وڵات یەکێکە لە گەورەترین کڕیارانی گەنم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
چین هۆشداری توند بە ئەمریکا دەدات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی ناوەڕۆکی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە شەش مووچە پێکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە شەش مووچە پێکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی تەکنیکی بە لیستی مووچەی مانگی چوارەوە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی لەبارەی هەژماری من لەسەر چوار خاڵ ڕێک دەکەون
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپیکۆر: ئامادەین دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان بکەینەوە