ئەپیکۆر: ئامادەین دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان بکەینەوە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەپیکۆر: ئامادەین دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان بکەینەوە

لۆگۆی ئەپیکۆر

ئاڤا نیوز

دوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی ئەمڕۆ، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان - ئەپیکۆر، ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و جەخت لە واژۆکردنی ڕێککەوتن دەکاتەوە، هاوکات ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە هەردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوە، پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت هەڵوەستەی لەسەر کرا و گوێ لە داواکارییەکانیان گیرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەپیکۆر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات:

٠ کۆمپانیاکانی ئەندام پێداگرن لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نووسراو، کە ڕێز لە گرێبەستەکان بگرێت.

٠ جەختکردنەوە لە شێوازی کاری کۆمپانیای ڕاوێژکاری سەربەخۆ، هاوکات پێشێل نەکردنی گرێبەستە بەرکارەکانی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان.

٠ هەبوونی ڕێککەوتنێکی نووسراو، کە دڵنیایی لە پێدانی پارەی کۆمپانیاکان بدات.

٠ دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی نووسراو، ئامادەین هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکەینەوە.

شەیری بکە لە: