هەژماری من دەخرێتە سەر وەزارەتی دارایی

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هەژماری من دەخرێتە سەر وەزارەتی دارایی

دراوی عێراقی و نووسراوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، 'هەژماری من' دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕاسپێردراون ئاسانكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانە بكەن.

وێنە گەورەكە: پرۆژەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان (هەژماری من)، پێشتر ڕاستەوخۆ بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەسترابووەوە، بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە ئەمڕۆوە 20ـی نیسانی 2025، دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری.

نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان سەرپشك دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی 'هەژماری من' لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنمایە بەركارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، هاوكات هەژماری بانكی مووچەخۆران پارێزراو دەبێت بەگوێرەی هەمان یاسای بانكی ناوەندی.

زانیاریی زیاتر: نووسراوەكە سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەند دەكات بە جێبەجێكردنی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە.

نووسراوی فەرمی گواستنەوەکە بە واژۆی سەرۆکی دیوان




شەیری بکە لە: