لە باشووری عێراق گەندەڵییەک بە قەبارەی 100 مليار دينار ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە باشووری عێراق گەندەڵییەک بە قەبارەی 100 مليار دينار ئاشکرا دەکرێت

دراوی عێراقی. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، گەندەڵییەک بە قەبارەی 100 مليار دينار ئاشکرا کرا، کە تێیدا بەشێک لە فەرمانبەرانی شارەوانیی و خانووبەرە یارییان بە نرخی زەوییەکانەوە کردووە و بەهۆیەوە 100 مليار ديناریان بەهەدەرداوە.

وێنە گەورەکە: دۆسیەی گەندەڵی لە شارەوانیی و خانووبەرەی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا بابەتێکی بڵاوە و دەستەی دەستپاکیش ناوەناوە دۆسییە گومانلێکراوەکان هەڵدەداتەوە، دواتریش دۆسییەکان ئاڕاستەی دادگا دەکرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، شەش کەس لە شارەوانی ناسرییە و تۆماری خانووبەرەی زیقار دەستگیرکران بەتۆمەتی یاریکردن بە پشکنینی نرخی زەوییە نایابەکان و بەهەدەردانی نزیکەی 100 مليار دينار.

٠ بەڵگەنامەی تایبەتی یاریکردن بە نرخی زەویی بەبەهای 98 ملیار و 610 ملیۆن دینار دەستی بەسەردا گیراوە.

٠ ئەو فەرمانبەرانە لەنێوان ساڵانی 2020 تا 2024 یارییان بە نرخی زەوی نایاب و بازرگانییەکان کردووە و بەپێچەوانەی یاسا داویانە بە چین و توێژی جیاواز، بەبێ ئەوەی بخرێتە زیادکردنی ئاشکرا و نرخی ڕاستەقینەی لەسەر دابنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: