عێراق بانگهێشتنامە ئاراستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق بانگهێشتنامە ئاراستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات

کۆبوونەوەی محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە 17ـی مانگی داهاتوو لە بەغدا سازبکرێت، عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات.

وێنە گەورەکە: لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەی 22 وڵاتی زۆرینە عەرەبی زمانە و ساڵانە لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار و پادشای وڵاتان بەڕێوەدەچێت، تێیدا دیارترین ئەو ئاستەنگ و دەرفەتە هاوبەشانەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتانە دەبێتەوە تاوتوێ دەکرێن، بڕیاریشە لوتکەی ئەمساڵ لە 17ـی مانگی ئایار لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی ئیمارات بڵاویکردەوە، محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات پێشوازیی لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە، لە کۆبوونەوەکەشدا فوئاد حوسێن بەفەرمی و بەناوی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە، بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی سەرۆکی ئیمارات کردووە تا بەشداریی لە لوتکەی عەرەبیدا بکات.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئیمارات ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەبوزەبی پتەو و قووڵن و ئومێدی وایە عێراق هەمیشە بەرەو ئارامیی، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی زیاتر هەنگاو بنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: