‎بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت

شەیری بکە لە:
‎بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت

ساتی دەرهێنانی تەرمی گەنجە خنکاوەکە

ئاڤا نیوز

بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت و دوای چەند کاتژمێرێک بەرگریی شارستانی تەرمەکەی دەدۆزیتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: لە خنکانی هاووڵاتییەکی بە ڕەگەز عەرەب ئاگادارکراینەوە کە دانيشتووی ڕوومادییە و لە دايكبووی ساڵی 2004ـە، گەنجەکە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی بەنداوەکەی کردبوو.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەمجارە کەسێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت، تەرمەکەیشی لايەن تيمی ژێرئاوی قەنديل بە کەمتر لە دوو کاتژمێر دۆزرايەوە و ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە.

باکگراوند: بەنداوی ئاقوبان، بەنداویکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،  ڕووبەری بەنداوەكە 400 هەزار مەتر دووجایە، بەرزییەكەی 31 مەترە، توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە، بەنداوەکە بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، گەشتیاری، بواری ماسی و ئاودێری سوودی لێ وەردەگیرێ، ڕێگر دەبێت لە ڕوودانی لافاو زیانگەیاندن بە ناوچەكە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: