شۆفێرانی بارهەڵگری گواستنەوەی قیر لە سلێمانی دژی بڕیاری وەرگرتنی پارەی گەراج گردبوونەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

شۆفێرانی بارهەڵگری قیر لە سلێمانی دژی بڕیاری وەرگرتنی پارەی گەراج ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن، نازانین ئەو پارەیەی دەیدەین بە گەراجەکە دەچێتە گیرفانی کێ، چونکە یەقینمان هەیە نادرێتەوە بە وەزارەتی دارایی.

چیرۆکی سەرەکی:
ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری قیر لەسەر ڕێگەی نێوان سلێمانی عەربەت خۆپیشاندانیان کرد، دژی ناچارکردنیان لە وەرگرتنی پسوولەی گەراجێک کە بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتی پشتیوانی دەکات.

لێدوانی فەرمی: گۆران عەزیز، یەکێک لە شۆفێرەکانە بە ئاڤای وت: ناچاریان کردووین بارەکانمان لە گەراجی سەیدسادق باربکەین و پسوولە لەو گەراجە وەربگرین. ئەگەر وا بەردەوام بێت، زیاتر لە 150 شۆفێر بێ کار دەبین و ئێمە ئەو بڕیارە قبوڵ ناکەین.

زانیاریی زیاتر: گەراجەکەی سەیدسادق بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتی پشتگیری دەکات، شۆفێرەکان ناچار دەکرێن پارە بدەنە گەراجەکە، ئەگەر پسوولەی ئەو گەراجەیش نەبێت، نایەڵن لە مەرزەکان بارەکانیان بەتاڵ بکەن. ئەمە قسەی شۆفێرەکانە.

ئاڤا پەیوەندی کرد بە بەرپرسانی گەراجەکەی سەیدسادق، ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: