پەرلەمانی عێراق: هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق: هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت

دیمەنێک لەناو پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە وادەی خۆیدا دووپات دەکاتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موحسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پەرلەمانی عێراق پابەندە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بێ هیچ دواکەوتنێک.

لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی 15ی ئەم مانگەی دیاریکردووە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و بەربژێرانی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، تاوەکو 4ی مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

باکگراوند: حکومەتی عێراق ڕۆژی 11-11-2025، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە، هاوکات کۆمیسیۆنیش جەختیکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ