سکاڵا دژی هاتنی شەرع بۆ بەغدا تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
سکاڵا دژی هاتنی شەرع بۆ بەغدا تۆمار دەکرێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

پەرلەمانتارێکی عەرەب لە دادگای تاوانەکانی بابل سکاڵای لە دژی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا تۆمار کرد و داوا دەکات شەرع نابێت بێتە عێراق.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە مانگی داهاتوودا سەردانی عێراق بکات، بەشێک لە شیعەکان دەڵێن، شەرع فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و داوا دەکەن سەردانی عێراق نەکات.

لێدوانی فەرمی: هادی سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەدادگا سکاڵای یاساییمان دژی ئەحمەد شەرع، تۆمارکرد بەرامبەر بەو کارە (تیرۆرستییانەی) کە لە ڕابردوودا دژی گەلانی عێراق ئەنجامیداوە.

لە لایەکی دیکەوە: حیزبی دەعوەی ئیسلامی، کە نووری مالیکی ئەمینداری گشتییەتی دژی هاتنی شەرع هاتە دەنگ و لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: هەر کەسێک بەشداری لوتکەی عەرەبی لە هەر ئاستێکدا بکات، پێویستە هیچ پێشینەیەکی تاوانکاریی نەبێت جا چ لە دادگای عێراقی یان نێودەوڵەتیی بێت.

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە پشتڕاستنەکراوەتەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێشتر هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد شەرع دەرکردبێت، بەڵام بەگوێرەی مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە وەڵامی پرسیاری فەرمیی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە کەیسی ئەحمەد شەرع، دووپاتی دەکاتەوە کە داواكراوە لە دادگا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ