پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە چەند گەڕەکێکی دیکەی هەولێر و سلێمانی

شەیری بکە لە:
پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە چەند گەڕەکێکی دیکەی هەولێر و سلێمانی

پڕۆژەی ڕووناکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون، لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەش چەند گەڕەکێکی دیکەی هەولێر و سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناكی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، دەبێت تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی شار و ناوچەکان ببێتە 24 کاتژمێری، ئێستا پرۆژەکە گەیشتووەتە ناو جەرگەی شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، پرۆژەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ فراوان دەبێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی، لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە، پرۆژەی ڕووناکی، کارەبای 24 کاتژمێری لە 10 گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر و دوو گەڕەکی دیکەی شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، بەمەش هاووڵاتیانی ئەم گەڕەکانە لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند دەبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئەو 10 گەڕەکەی هەولێر، ژمارەی ئەو گەڕەکانەی لە هەولێر کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە دەبێتە 36 گەڕەک. ژمارەی گەڕەکەکانی سلێمانیش دەبێتە 12 گەڕەک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: