لە سیدەكان و دیانا دەیان مین و تەقەمەنی لەناودەبرێن

شەیری بکە لە:
لە سیدەكان و دیانا دەیان مین و تەقەمەنی لەناودەبرێن

دیمەنی ئەو مین و تەقەمەنییانەی کە لە ناوبران. وێنە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە درێژەی هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکان، لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان و ناحیەی دیانا، دەیان مین و تەقەمەنی لەناوبران.

چیرۆكی سەرەكی: تیمەكانی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوە سەر بە دەزگای گشتيی کاروباری مینی هەولێر، لە دوو ئەرکی جیادا لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆڕەزى ناحیەی دیانا و گوندی مجێسەری سەر بە قەزای سیدەکان، لە پرۆسەیەکی سەرکەوتوودا 82 مین و 12 پاشماوەی جەنگیيان لەناوبرد و تەقاندیانەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیيەکان چڕکردووه‌تەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانه‌وه‌ بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان و تا ئێستاش بە هەزاران مین و پاشماوەی جەنگی لەناوبراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی كوردستان 200 ملیۆن مەتر دووجا زەویی مینڕێژكراو هەیە و هێشتا پاكنەكراونەتەوە، قەزای پێنجوێن لە پلەی یەكەم و باڵەكایەتی لە پلەی دووەمی ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان دێن كە زۆرترین مینیان لێ ماوە.

مەترسی پێشبینیكراو: پاكنەكردنەوەی ڕووبەرێكی فراوان لە كێڵگە مینییەكان مەترسییەكی بەردەوامە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان و بەپێی ئامارەكانیش تا ئێستا نزیكەی 14 هەزار كەمئەندامی تەقینەوەی مین لە هەرێمی كوردستان هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ