لە ماوەت بەهۆی هەڵکەندنی بیر دوو کەس دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە ماوەت بەهۆی هەڵکەندنی بیر دوو کەس دەستگیر دەکرێن

کەلوپەلی هەڵکەندنی بیری ئاو. وێنە. پۆلیسی دارستانی سلێمانی

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی هەڵکەندنی بیر بە شێوەیەکی نایاسایی، بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی لە سنووری ماوەت ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیس و دارستان و ژینگەی ماوەت لە سنووری گوندی دڕی دوو کەسی بەتۆمەتی بیر هەڵکەندن دەستگیر کرد.

زانیاریی زیاتر: لە هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر 70 بۆری و مۆلیدەیەکی گەورە و ئامێرێکی بیر هەڵکەندن لە جۆری بەرینە گیرا، چونکە بە نایاسایی کاری کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەڕاوی یاسایی بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە بگیرێتەبەر.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: