ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

دیمەنی ئاسمانی شاری هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزیكەی پێنج پلە بەرز دەبنەوە، سبەیش بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە زیاتر بەرز دەبنەوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: دوای ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی كە سێ ڕۆژی ڕابردوو هەرێمی كوردستان گرتەوە، لە ئەمڕۆ كەشوهەوا تا ڕادەیەك جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: