شاندی هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
شاندی هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان کۆدەبنەوە

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

شاندی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت لە هەولێر کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و داواکاریی کۆمپانیاکانی نەوت کرد.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا و بەهۆی تێبینی کۆمپانیا نەوتییەکان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025 ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت کۆبوونەوە.

 

- ئەوەشی خستەڕوو، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێ کرد، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری نەوت لەم ڕووەوە گیراوە."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ